٣١ تەمووز ٢٠٢٦ - ٢٠:٢٩
Source: Mehrnews
هێرشی درۆنی ئەرتەشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە کوێت

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوەندە ستراتیژییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە بنکەی ئەحمەد ئەلجابر لە کوێت.

بە پشتبەستن بە پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، لە قۆناغی بیست و حەوتەمی ئۆپراسیۆنی برووسکە و لە کاردانەوە بە دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هێرشی دڕندانە بۆ سەر ماڵێکی نیشتەجێبوون لە دوورگەی قشم، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، “هێلانەی شەڕکەرەکان”، “سیستەمی پەیوەندی مانگە دەستکردەکان” و “کۆگاکانی کەرەستە”ی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا بنکەی ئەلجابر لە کوێتی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کردە ئامانج.

بنکەی ئەحمەد ئەلجابر لە کوەیت ڕۆڵێکی گەورەی لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و چاودێرییەکانی ئەمریکادا بینیوە و لە دەرەوەی ڕۆڵی ئۆپەراسیۆنی خۆی، بە ناوەندێکی گرنگی پشتیوانی ئاسمانی بۆ سوپای تیرۆریستی ئەمریکا دادەنرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha