سێ کەشتی نەوتهەڵگر کە لەلایەن سوپای ئەمریکای منداڵکوژەوە هاندرا بوون ، بەنیازی ئەوە بوون بە ڕێگای مینڕێژکراوی باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕن و دوای تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی توند لە یەکێکیاندا، دووەکەی تر بەخێرایی گەڕانەوە دواوە.
️هێزی دەریایی سپای پاسداران جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەرووی هورمز لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدایە و هەتا خراپییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت، بەتەواوی دادەخرێت و هیچ کەشتییەکی نەوتهەڵگر ناچێتە ژوورەوە و دەرناچێت، هەروەها هەر کەشتییەک کە لەلایەن ئەمریکاوە فریو بخوات و بەنیازی تێپەڕین بێت بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی هەمان چارەنووس دەبێت.
️ئاگاداری ئەمریکای دەستدرێژکار و منداڵکوژ دەکەین کە خراپەکارییەکانی لەم ناوچە هەستیارەدا ڕابگرێت و کەشتییە بازرگانییەکان نەخاتە مەترسییەوە و یاری بە ئاسایشی وزەی جیهان نەکات.
️کۆتایی بەو دەستێوەردانانە بهێنرێت کە جگە لە قەیرانی وزە و کەمکردنەوەی کودی کشتوکاڵی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جیهان نییە.
ئەم خراپانە هیچ کاریگەرییەکیان نابێت جگە لە بێناوبانگی زیاتر و ئەو شکستە قەرەبوو نەکراوەی کە بەم زووانە تامی دەیچێژیت.
Your Comment