سپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە شەپۆلی دووهەمی ئۆپراسیۆنی نەسری دوودا چەندین کۆگای پشتیوانی چەک و ناوەندێکی پێوەندی مانگی دەستکرد و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە بەحرەین کرانە ئامانج.
دوای شکستی شەوی ڕابردوو لە گەرووی هورمز، سوپای منداڵکوژی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر وێستگەکانی کەنار دەریاکان و ژمارەیەک ناوەندی سەربازی دیکەی ناوچەکانی باشووری ئێران دەستپێکرد.
لە قۆناغی یەکەمی وەڵامدانەوەی دەستدرێژیی دوژمن، جەنگاوەرەکانی هێزی دەریایی سپا بە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان چەندین کۆگای پشتیوانی چەک و ناوەندێکی پەیوەندی مانگی دەستکرد و بینایەکی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی جوفەیر لە بەحرەین کردە ئامانج و لەناویان برد.
Your Comment