مەسعوود پزشکیان لە پەیامێکدا بە زمانی عەرەبی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: لە دڵەوە سوپاسی برا ئازیزەکانم، کاک نزار ئامیدی، و کاک عەلی زەیدی، سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق، دۆستان و برایانی کۆماری عێراق، بەرپرسانی ئەم وڵاتە و بە تایبەتی نەتەوەی گەورەی عێراق، ڕێبەرانی ئایینی و زانایانی ئەم وڵاتە دەکەم وڵاتێک کە میوانداری تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێرانی کرد.
ئەوەی لە پرسەدا ڕوویدا نیشانەی کەرامەتی ئیسلامی و کەرامەتی عەرەبی ئێوە بوو.
سەرچاوەی ئەم هەڵسوکەوتە بەخشندەیە خۆشەویستییە بۆ فەرماندەی ئیمانداران و سەرۆکی شەهیدان.
ڕێبەری شەهید هەمیشە جەختی لەسەر کەشی برایەتی نێوان گەل و حکومەتەکانی ئێران و عێراق دەکردەوە.
گەلی ئێران پشتیوانی و دیمەن و ساتەکانی ئەم پرسە گەورەیە لەبیر ناکات.
هیوادارم بە پشتبەستن بە پەیوەندییە قووڵەکانی برایەتی و کولتوور و ئایین، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر فراوانتر و قووڵتر بن.
Your Comment