٧ تەمووز ٢٠٢٦ - ٢٢:١٥
Source: Mehrnews
زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەکانی بەردەم هۆتێلەکەی ماکرۆن لە دیمەشق

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ دیمه‌شقی پایته‌خت رایگه‌یاند، دوو ته‌قینه‌وه‌ لە نزیک ئەو هۆتێلە ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا تێیدا ماوه‌ته‌وه‌، روویاندا و تاوه‌كوو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

 به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی سوریا"لە نزیک ئەو هۆتێلەی ئیمانوێل ماکرۆن لە دیمەشق تێیدا دەمێنێتەوە، دەنگی دو ته‌قینه‌وه‌ی بەرز بیستراوه‌".

سه‌رچاوه‌كان ئاماژەیان بەوەشکردوە، "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا گەیشتوه‌ته‌ کۆشکی گەل بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەحمەد شه‌رع سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە".

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا (كۆشكی ئه‌لیزێ) بڵاویكردۆته‌وه‌، ئیمانوێل ماكرۆن گوێی له‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانیش نه‌بوه‌ و له‌ئێستادا له‌كۆشكی گه‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌كۆبونه‌وه‌دایه‌.

بەڵام لە ڤیدیۆکاندا دیارە کە ئەو تەقینەوە چەند کەسێک دەکوژێت کە نزیکن لێی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha