٢٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٢١:٣٣
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران: لە شەهید کردنی ئایەتوڵا خامنەیی خۆش نابین

وەزیری دەرەوەی ئێران له پەیامێکدا جەختی کرد: شەهیدبوونی ڕێبەر و سالاری شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی نه له بیر دەچێت و نه لێی خۆش دەبین.

 سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا نووسیویەتی: ئیمام حسێن (د.خ) سەید و سالاری شەهیدان ، چونکە هەرچی لە دەشتی کەربەلا هەیبوو، کردە قوربانی.

ناوبراو زیادی کرد: بەهەمان شێوە هەرگیز شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای مەزن سەید عەلی خامنەیی کە ڕێبەر و سەید و سالاری شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە لەبیر ناکەین و نە لێی خۆش دەبین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha