بلۆمبێرگ ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئێران لە میانەی کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە هەفتەی داهاتوودا لە ڕێککەوتن نزیک دەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگی ئەمریکی درێژەی بە ڕاپۆرتەکەی دا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێدەچێت یەکشەممەی داهاتوو لە ژنێڤ ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن واژۆ بکرێت.
بلومبێرگ زیادی کرد: بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران لە شێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەبێت نەک ڕێککەوتنی کۆتایی.
ئەم هەواڵە گوماناوییە لە کاتێکدایە کە تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکی هەروەها ڕاپۆرتی دا کە ئەمریکا و ئێران ڕەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن کە ڕێگەی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی درێژخایەن خۆش بکات.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێشتا پاگەندەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە کۆتایی شەڕ پشتڕاست نەکردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە تاران هێشتا لەو پێوەندییەدا نەگەیشتووەتە ئەنجامێکی کۆتایی.
Your Comment