بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سیستان و بەلووچستان، سەردار عەلی ئەکبەر جاویدان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو تیمێکی ئەو تاقمە تیرۆریستییە کە لە هەوڵی چوونە ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشکردنە سەر بارەگای پاسەوانی سنوور بوون لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی سنوور تێکهەڵچوون.
دوای ئاڵوگۆڕی تەقەی قورس و شەڕی توند بە باڵادەستی یەکلاکەرەوەی چەکدارانی پاسەوانی سنووری ئێران، پاسەوانانی سنوور سەرکەوتوو بوون لە گەیاندنی خەسارێکی قورس بەسەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ٦ ئەندامی چەکداری گروپە تیرۆریستییەکە کوژراون و پاسەوانانی سنوور لەکاتی پاککردنەوەی شوێنی شەڕەکەدا ٢ دەمانچە و بڕێکی زۆر تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە.
Your Comment