٧ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٣٧
Source: Mehrnews
پێکهێناننی هاوپەیمانی بۆ دژایەتی ئێران شکستی هێنا

ڕۆژنامەی عیبری دانی بە شکستی پڕۆژەی بنیاتنانی هاوپەیمانی دژ بە ئێران لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیدا نا.

 ڕۆژنامەی مەعاریو بە زمانی عیبری لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە درێژەدان بەو شەڕە بەم شێوەی ئێستای نەک هەر بەرەو سەرکەوتنمان نابات، بەڵکوو ئیسرائیل بەرەو کۆڵی و زەلکاوێک پاڵ دەنێت.

بنیامین ناتانیاهۆ هیچ دەستکەوتێکی بەدەست نەهێناوە و پێگەی لە نێو بڕیاردەرانی دەوروبەری ترامپ لاواز بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە واقیعەکە سادەیە؛ هیچ چانسێک نییە بۆ سەرکەوتن لە شەڕێکی فرەلایەنەدا. ئەو هاوپەمانێتییەی ئیسرائیل به هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکه ، هەوڵی دروستکردنی دژ به ئێرانی ده دا، ئه نجامی خوازراوی به ده ست نەهێنا. لە کاتێکدا ئێمە سەرقاڵی شەڕی پەرتبوونین، هاوپەیمانییە ستراتیژییە مەترسیدارەکانی وەک تورکیا و میسر و هەروەها پاکستان و سعودیە پێکدەهێنرێن.

ڕاپۆرتەکە زیاتر جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاکە ڕێگای دەربازبوون لەم چەقبەستووە، ڕاگرتنی ململانێیە لە هەموو بەرەکاندا. پێویستە دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی بگۆڕێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha