ژان سێدریک میوز، بەرپرسی خزمەتگوزاریی لۆجستیکی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند کە لێکەوتەکانی شەڕی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئێران لە سنوورەکانی ناوچەکە تێپەڕیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پچڕانی زنجیرەی دابینکردن کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا هەیە. بەرزبوونەوەی نرخەکان دەبینین. جموجۆڵی کەشتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت گەرووی هورمز پەک دەخرێت و ئەمەش بە خێرایی دەبێتە قەیرانێکی مرۆیی.
میوز ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئەفریقا هەڵوەشاندووەتەوە. ئێمە لە سێبەری قەیرانی پشتیوانی دارایی جیهانیدا زیادبوونی تێچووی کارکردن دەبینین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCTAD)، ٦٥ لە کۆی ٧٥ وڵاتی ئابووریی لاواز لە جیهاندا کە کەمترین گەشەسەندوو و دەوڵەتە بچووکەکانی دوورگەیی گەشەسەندوو لەخۆدەگرێت، پشت بە هاوردەکردنی نەوت دەبەستن.
بۆ ئەم وڵاتانە بەرزبوونەوەی نرخی وزە دەبێتە هۆی زیادبوونی تێچوونەکان و کاریگەری لەسەر ژیانی نزیکەی ملیارێک کەس دەبێت، بەپێی ڕاپۆرتەکە.
Your Comment