عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: مێژوو شایەدی ئەوە دەدات کە هەموو ئەو داگیرکەرانەی کە بە ئارەزووی هەژموون هاتوون، لە ئەسکەندەرەوە تا چەنگیز و ترامپ، هەموویان لە هەرسکردنی شارستانیەتی دەوڵەمەندی ئێراندا هەرس بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: "نەتەوە بوون" ڕەسەنایەتییەکی شارستانی و ڕەگداکوتاوی قووڵە، نەک کاڵایەک کە بە پترۆدۆلار بکڕدرێت یان بەکرێ بگیرێت.
وتیشی: هێڵی سووری ئێران ڕوونە؛ ئەمجارەیان کاغەز و واژۆ گەرەنتی نییە. "گەرەنتیکاری بابەتیی مانەوەی ڕێککەوتنەکە گەرووی هورموزە". جوگرافیا درۆ ناکات و دادوەری کۆتایی پەیماننامەکەیە لەسەر کاغەز.
Your Comment