رووداوێک کە دەنگی تەقینەوەکانی لە ناوچە بەرفراوانەکانی کەناراوەکانی باشووری وڵات لەوان بەندەر عەباس و قشم و سیریک بیسترا و پەیامنێری مێهریش بەخێرایی هەواڵی دا.
سەرەتای ڕووداوەکە؛ پێشێلکردنی یاساکانی تێپەڕبوون بە ڕێڕەوێکی ئاوی گرنگدا
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕووداوەکە لەو کاتەوە دەستیپێکردووە کە چەند کەشتییەکی ئەمریکی بەبێ هیچ هەماهەنگییەک هەوڵیانداوە بە ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژی گەرووی هورمزدا تێپەڕن؛ کردارێک کە پێشتر هۆشداری پێویست لەبارەیەوە درابوو.
هەر کە ئەو کەشتیانە نزیک بوونەتەوە، یەکینەکانی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی خۆیدا هەنگاوی دەسەڵاتدارانەیان گرتەبەر، لە هەمان کاتدا ئۆپەراسیۆنی سنووردار کردنیان جێبەجێ کرد، و ڕێگاکەیان گرت.
کەشتییەکان ناچار بوون پاشەکشە بکەن، ئەم قۆناغە یەکەمی سەرکێشیەکەی دوێنێ شەو کۆتایی هات.
تەقەی سەربازی ئەمریکا و دانپێدانانی فەرمی
سەرەڕای پاشەکشە، هێزە دەستدرێژکارە ئەمریکییەکان لە خاڵێک لە جەرگەی فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس بەردەوام بوون لە تەقاندنی مووشەک و بە شێوەیەکی کاریگەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردە ئامانج ؛ کارێک کە تەنانەت لە ڕاگەیاندنی فەرمی ئەمریکادا دانپێدانراوە.
هەرچەندە فەرماندەیی ئەمریکا هەوڵیدا ئەم هێرشە بە پێشێلکردنی ئاگربەست ناوزەد نەکات، بەڵام سروشتی شەڕانگێزییەکەی دیار بوو.
لەهەمانکاتدا چالاککردنی بەرگری ئاسمانی لە ئاسمانی بەندەر عەباس بووە هۆی ئەوەی سێ تەقینەوە لەسەریەک لە ناوچەی فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس بیسترا.
وەڵامی سوپای پاسداران بۆ دەستدرێژکارەکە
هەروەها سپای پاسداران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو بنکە ئاسمانییەی ئەمریکا کە دەستدرێژییەکە لێیەوە سەرچاوەی گرتووە، کاتژمێر ٤:٥٠ خولەکی بەیانی کراوەتە ئامانج.
ئەم وەڵامە هۆشدارییەکی جدییە بۆ ئەوەی دوژمن بزانێت شەڕانگێزی بێ وەڵام نابێت و ئەگەر دووبارە بێتەوە وەڵامەکان یەکلاکەرەوەتر دەبن. بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی لە ئەستۆی دەستدرێژکاردایە.
هەروەها هەواڵی هێرشکردنە سەر کەشتییەک لە ئاوەکانی سیریکدا بڵاوبووەتەوە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو حاڵەتانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە یان ڕەتیکردووەتەوە.
شوێنی ستراتیجی سیریک و نزیکی لە گەرووی هورمز ئەگەری ئەو جۆرە پێکدادانانە زیاتر دەکات.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێز و یەکگرتوویی و سەروەری مەیدانییەوە لە چرکەیەکدا هەر دەستدرێژییەک دەناسێتەوە و بە دەستوبرد وەڵام دەداتەوە.
سەرکێشییەکانی سوپای ئەمریکا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نەک هەر نەیانتوانی ئامانجەکەیان بپێکێت. بەڵکوو جارێکی دیکە نیشانی دا کە ئاسایشی گەرووی هورمز و ئاوەکانی دەوروبەری تەنیا بە ڕەچاوکردنی ڕێساکان و هەماهەنگی لەگەڵ ئێران دەکرێت- و هەر کارێک بە پێچەوانەوە تێچووی دیاریکراوی دەبێت بۆ دەستدرێژکارەکە.
Your Comment