لە پەیامەکەی بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە:
بۆ هەموو مرۆڤە بەڕێز و بە ویژدانەکان، بەبێ گوێدانە ئایین، نەتەوە، ڕەگەز، یان هەر جیاوازییەکی تر؛
بۆ موسڵمانان، جوولەکەکان، مەسیحییەکان، سیکەکان، هیندۆسەکان، بوداییەکان، و شوێنکەوتوانی هەر ئایینێک یان بیروباوەڕێکی تر؛
وە بۆ ئەوانەی خۆیان بە شوێنکەوتووی هیچ ئایینێک نازانن بەڵام بە قووڵی پابەندن بە بەها گشتگیرەکانی ئاشتی و دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤایەتیەوە:
لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، ئەمریکا و ئیسرائیل، دوو ڕژێمی خاوەن چەکی ئەتۆمی، بۆ دووەمین جار لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، شەڕێکی نامەردانە و نایاسایییان بەسەر ئێراندا سەپاند، ئەمەش لە ناوەڕاستی پرۆسەی دانوستاندا.
لەبیرمان نەچێت لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بە هەمان بیانوو هێرشیان کردە سەر ئێران و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی لەناو دەبەن.
ئاگاداربە:
ئەمە شەڕی خاک و سەرچاوە و جیۆپۆلەتیک نییە. ئەمە شەڕێکە کە مانای ڕاستەقینەی “چاکە” و “خراپە” لە سەردەمی ئێمە و بۆ نەوەکانی داهاتوو پێناسە دەکات.
ئەوەی بە زۆر بەسەر نەتەوەی ئاشتیخوازی ئێراندا دەسەپێندرێت، شەڕێکی ئاسایی نییە.
لە لایەک ئەو کەسانە وەستاون کە خۆشحاڵن بە پێشێلکردنی ڕێساکانی شەڕ و لە پێدانی بنەما مرۆییەکان؛ ئەوانەی بۆ خۆشی دەکوژن، منداڵان سەردەبڕن بۆ ئەشکەنجەدانی خێزانەکانیان، و هێرش دەکەنە سەر هۆڵەکانی وەرزشی ژنان تەنها بۆ تاقیکردنەوەی هێزی وێرانکەری نوێترین مووشەکەکانیان.
ئەمە شەڕێکە لە نێوان ئەو کەسانەی کە بە شانازییەوە باس لە نوقمکردنی کەشتییە بێچەکەکان دەکەن بۆ "خۆشی زیاتر"، لەگەڵ ئەوانەی کە تەنانەت لە ناوەڕاستی شەڕدا، هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ پاراستنی ژیانی بێتاوانەکان.
ئەمە شەڕێکە لە نێوان فێرە درۆکان کە پاساو بۆ توندوتیژییەکانیان هەڵبەستن و کەسانی خاوەن شەرەف کە تەنها پشت بە هێز و ئیرادەی خۆیان دەبەستن، بەرگری لە نیشتمان و کەرامەتی مرۆڤایەتی خۆیان دەکەن.
ئەمە شەڕێکی چارەنووسسازە بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی. ئەوە دیاری دەکات کە ئایا دەستکەوتەکانی شارستانیەتی مرۆڤ - مافی مرۆڤ، سەروەری یاسا و بنەما ئەخلاقییە بنەڕەتییەکان - دەمێننەوە یان بە تەواوی لەناو دەچن.
دەبێت ئەمانە هەڵبژێرین:
ئایا ئێمە جیهانێکمان دەوێت کە ئاغای کۆیلە زاڵ بێت - لووتبەرز و ستەمکار و بێ لێپرسینەوە -؟ جیهانێک کە بە زۆر و درۆ و زەوتکردن حوکمڕانی بکات؟
یان ئێمە بۆ دونیایەک هەوڵ دەدەین کە لەسەر بنەمای ڕێز و دادپەروەری و ئاشتی و کەرامەتی ئینسانی دامەزرابێت؟
هێشتا ویژدانی مرۆڤایەتی نەمردووە. بەڵام لە ڕۆژانی وەک ئەمانەدا بێدەنگی هاوبەشییە لەگەڵ خراپە.
ئەگەر ئێمە دژایەتی بژاردەی بەربەرییەت و هەژموونی بکەین، دەبێ ئەو ورەی ئەخلاقیمان هەبێت کە قسە بکەین، مامەڵە بکەین و لە دیوی ڕاستی مێژوودا بوەستین- پێش ئەوەی جیهان بکەوێتە ناو کۆڵی بێ یاسایی و کۆیلایەتییەوە.
هەڵبژاردنەکە هی تۆیە، مێژووش کردەوەکانمان تۆمار دەکات”.
Your Comment