گرووپی نێودەوڵەتی: "لە شەڕێکدا دژی ئێران، پێویستە ڕێبازێکی هاوشێوەی 'کۆمەڵکوژی یەکەم منداڵ' کە لە تەوراتدا ئاماژەی پێکراوە، بگیرێتەبەر، ئەگەر دەستڕاگەیشتن بە بەرپرسانی باڵا نەتوانرا، پێویستە منداڵان بکرێنە ئامانج." ئەم ڕستەیە بەشێکە لە پۆستێکی سڕاوە بە زمانی عیبری لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کە ئاستی داڕمانی ئەخلاقی بناغەکانی تەلمودی ڕژێمی زایۆنیستی نیشان دەدات.
نووسەری ئەم پۆستە ئۆریت پێرلۆف ئەندامی پەیمانگای توێژینەوەی ئاسایشی ناوخۆیە لە زانکۆی تەلئەبیب.
کەناڵی جەزیرە بە ئاماژەدان بەو پۆستە کە دوای کاتژمێرێک سڕاوەتەوە، زیادی کرد: پێرلۆف پێی وایە لە شەڕی دژی ئێراندا پێویستە ڕێبازێکی ئایینی و توندڕەوانە بگیرێتەبەر و پێویستە منداڵانی ئێرانی بە شێوەیەک بکوژرێن کە هاوشێوەی کارەساتی سەربڕینی یەکەم منداڵە کە لە تەوراتدا ئاماژەی پێکراوە.
ئەم تاکتیکانە پێشتر لە غەززە بەکارهێنراون، کە زیاتر لە ١٤ هەزار منداڵ کوژراون، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئەو پسپۆڕە زایۆنییە پێشنیاری ئەوە دەکات کە هەمان مۆدێل لە ئێران و لوبنان بەکاربهێنرێت.
هەرچەندە ئەم پۆستە یەکسەر لە ئینتەرنێت سڕایەوە، بەڵام کۆمێنتێک هەندێک جار دەتوانێت ڕەنگدانەوەی عەقڵیەتێکی سیستماتیک بێت.
ئەم پۆستە تەنها لێدوانێک نییە کە چالاکوانێکی سیاسی لە ساتێکی تووڕەییدا بیدات، بەڵکوو پاساوێکە بۆ توندوتیژی و کوشتن و سەربڕینی منداڵان، و چۆنیەتی شەرعیەتدان.
ئەلجەزیرە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە کوشتنی ١٦٨ کچی قوتابخانە دەستیان بە هێرشەکانیان کرد بۆ سەر ئێران و بچووکترین پەشیمانییان لە کارەکانیان نیشان نەدا، زیادی کرد کە پێشتر ڕەفتاری هاوشێوە لە ئەفغانستان ئەنجام دراوە، وەک چۆن دەتوانین ئاسەواری ئەو ڕەفتارانە لە نێو قوربانیانی دوورگەی ئێپشتاینیشدا ببینین.
ئەم لێدوانە تەلمودییانە لە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززەشدا بە ڕوونی دیارن.
ئەم بابەتە بە بەراوردکردنی ڕەفتاری ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ فیرعەونەکان، نیشان دەدات، ئەو مەترسییەی کە هەردوو ئەم ستەمکارە لە منداڵانی خوار تەمەنی باڵغبووندا دەیبینن ئەوەیە کە کاتێک ئەو منداڵانە گەورە دەبن، ڕەنگە مەترسی بۆ سەریان دروست بکەن.
هێرشکردنە سەر منداڵان؛ زیاتر لە هەڵەیەکی مرۆیی
ئەلجەزیرە بە ئاماژەدان بە چیرۆکی پێغەمبەر مووسا لە قورئانی پیرۆزدا دەشڵێت بە ئامانجگرتنی منداڵانی نەتەوەیەک تەنها هەڵەیەکی ئەخلاقی نییە، بەڵکوو هەڵەیەکیشە لە تێگەیشتن لە چارەنووسی حەتمی ستەمکاران.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، لۆژیکی زایۆنیستی له ئه نجامدانی ئەم تاوانەدا تەواو ئاشنایه: دەبێت هەڕەشه که پێش دەرکەوتن نەهێڵرێت، داهاتوو دەبێ ئەمڕۆ له ناو بچێت. ئەمەش هەمان لۆژیکی فیرعەونە.
ئەو شەڕەی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ دەستیان پێکردووە، بە ڕوونی نیشان دەدات کە ئەم بیرکردنەوەیە تەنیا تیۆری نییە. زۆربوونی ژمارەی شەهیدانی منداڵ لە غەززە و بەئامانجکردنی سیستماتیکی ژێرخانی مەدەنی و دووبارەبوونەوەی هەمان نەخشە لە ئێران و لوبنان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هەڵسوکەوتە بەدەر نییە، بەڵکوو نزیکبوونەوەیەکی ڕەگ و ڕیشە تەلمودییە.
بۆیە بەئامانجکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و ماڵەکان و گۆڕینی منداڵان بۆ قوربانی تەنها "کاریگەری لاوەکی شەڕ" نییە، بەڵکوو ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەو پۆستە سڕاوەتەوە تەنها پێشنیارێک نەبووە، بەڵکوو دەستنیشانکردنێک بووە.
ئەم ڕاپۆرتە بە ئاماژەدان بەوەی کە زایۆنیستەکان هەر ڕەفتارێک بەرامبەر بە دوژمنەکانیان بە ڕێگەپێدراو دەزانن، زیادی کردووە کە بنەمایەکی ئایینیی ڕەگداکوتاو لە ئیسلامدا هەیە کە هەمیشە موسڵمانان لە ئەنجامدەری ئەو تاوانانە ئاگادار دەکاتەوە و تەنانەت لە شەڕیشدا ڕێگەپێدراو نییە هەموو ئامرازێک لە دژی دوژمن بەکاربێنی و ناتوانی بە هەموو شتێ دوژمن لەناو ببەیت .
لە لایەکی ترەوە ئاسایی بوونەوەی مردنی منداڵان لە غەززە و ئێران و گۆڕینی بۆ ژمارەیەک نیشان دەدات کە چۆن خراپەکاری لە جیهاندا باو بووە.
ئەم ئاساییکردنەوەیه تەنیا له نیگای دەرەوەیدا دەردەکەوێت، بەڵکوو گۆڕانکارییەکی نێوخۆیی له مرۆڤدا دروست دەکات و ده بێته هۆی سەڕهەڵدانی خوویەک له
مەترسیدارترین شێوەی توندوتیژی، چونکه دوای خاڵێکی دیاریکراو توندوتیژی دەبێته هەڵسوکەوتێکی ئۆتۆماتیکی که به بێ هیچ لێپرسینەوەیەک ئه نجام ده درێت.
Your Comment