مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی حەماسیی دژ بە ئێران کۆتایی هاتووە و ئێستا ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی "پڕۆژەی ئازادی " دەستی پێکردووە.
پێشتر پیت هێکست وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە پرۆژەی ئازادی لە گەرووی هورمز جیایە لە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی حەماسی.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاش بە کۆنگرێسی ڕاگەیاندبوو کە شەڕ لەگەڵ ئێران بە کۆتایی هاتنی وادەی یاسایی کۆتایی هاتووە.
ترامپ لە نامەیەکدا کە بۆ کۆنگرێسی ناردووە، نووسیویەتی: لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ەوە هیچ تەقەکردنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا نەکراوە.
ناوبراو ئاماژەی بە ئاگربەستەکە کرد کە بۆ ماوەیەکی نادیار درێژی کردبووەوە و لەم بارەیەوە دەشڵێت: "ئەو شەڕەی لە 9ی ڕەشەمەوە دەستیپێکرد، کۆتاییان هاتووە".
Your Comment