بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: من باسی وردەکارییەکانی ناکەم چونکە لەژێر پێداچوونەوەدایە.
بەقایی ڕایگەیاند: سەبارەت بە وەرگرتنی وەڵامی ئەمریکا بۆ ئێران و دەستپێشخەری ١٤ خاڵی ئێران، بەڵێ؛ وەڵامی ئەمریکامان لە ڕێگەی پاکستانەوە وەرگرت.
ڕاشیگەیاند: ئەمریکا خووی زیادەڕەوی هەیە کە وازی لێبهێنن بۆیان ئاسان نییە. ئەو پرسانەی کە لە میدیاکانەوە وروژێنراون و ئەو وردەکارییانەی کە سەبارەت بە ڕەهەندە ئەتۆمییەکان باسیان کردووە، بە شێوەیەکی سەرەکی قسە و باسن. هەروەها ئەو قسە و باسانە لەسەر بنەمای خولەکانی پێشووی دانوستانەکانە.
ئەمریکا ڕێگەی بە هیچ کام لەو دوو پرۆسەی دیپلۆماسییە نەداوە کە ساڵی ڕابردوو دەستیپێکردووە بگەنە ئەنجام. لەم قۆناغەدا جگە لە کۆتایی هێنان بە شەڕ باسی هیچ شتێکی تر ناکەین.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت لێپرسینەوە لە ئەمریکا بکات کە گەرووەکەی نائەمن کردووە.
Your Comment