ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ڕۆژی 11 و 12ی گوڵانی کرد کە لەئێران بە ڕۆژی کرێکار و ڕۆژی مامۆستا ناسراوە.
لەو پەیامەدا هاتووە: ئێستا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای زیاتر لە چل و حەوت ساڵ خەبات ،پشت بە خوا لە شەڕێکی سەربازیدا لەگەڵ دوژمنان، بەشێک لە توانا بەرچاوەکانی خۆی، بە جیهان سەلماند. دەبێ لە قۆناغی جیهادی ئابووری و کولتووریشدا بێ ئومێدیان بکات و شکستیان بهێنێت.
مامۆستایان کاریگەرترین ئەڵقەی شەڕی کولتووری دەبن و کرێکاران کاریگەرترین بەش دەبن لە شەڕی ئابووریدا؛ تا ڕادەیەک کە دەتوانرێت ئیدیعا بکرێت کە ئەم دووانە بڕبڕەی پشتی گۆڕەپانی کولتووری و ئابووری پێکدەهێنن.
هەروەها پێویستە پشتگیری لە کرێکارانی بەرهەمدار بکەن بە یەکەمایەتیدان بە بەکارهێنانی کاڵا بەرهەم هێنراوەکانی ناوخۆ و بەتایبەتی خاوەن کارە زیانلێکەوتووەکان پێویستە خۆیان بەدوور بگرن، تا دەتوانن لە دەرکردن و جیاکردنەوەی هێزی کارەکانیان، چ لە یەکەکانی بەرهەمهێنان یان خزمەتگوزاریدا.
جەختیش کراوە کە لەبری دەرکردن ئەوە هەر کرێکارێک وەک سامانی ئەو یەکەیەی بەرهەمهێنان یان خزمەتگوزارییە لەبەرچاو بگرن؛ و بێگومان دەوڵەتی بەڕێزیش تا ئەو ڕادەیەی کە دەتوانێت پشتگیری لەم کارە خێرخوازییە بکات.
Your Comment