٣ ئایار ٢٠٢٦ - ١٤:٣١
Source: Mehrnews
بەقایی: ترامپ دەمدڕاونە دەڵێت دزی دەریایی دەکەین بەرانبەر ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاشکرا دانی بە "دزەی دەریایی" و کردەوە تاوانکارییەکانی بەرامبەر بە کەشتیوانی نێودەوڵەتیدا ناوە.

 ئیسماعیل بەقایی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاشکرا دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی کەشتییە ئێرانییەکانی بە “دزەی دەریایی” وەسف کرد و بە دەمدڕاوی بانگەشەی ئەوەی کرد کە “ئێمە وەک چەتەی دەریایی مامەڵە دەکەین”.

زیادی کرد: ئەمە هەڵە کردن نییە لە قسە دا، بەڵکوو دانپێدانانی ڕوون و ئاشکرایه. دەبێ واز لە کردەوەی تاوانکارانە له بەرامبەر کەشتیوانی نێودەوڵەتی بێنن.

بەقایی جەختی لەوە کردەوە: “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندام و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بەبڕیارانە دژی ئاساییکردنەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییە ئاشکرایەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوەستن.”

Your Comment

You are replying to: .
captcha