سەردار موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: ئەگەر وەزیری شەڕی نەشارەزا و نەخوێندەواری ئەمریکا وانەکانی خۆی بە باشی خوێندبایە و جوگرافیای بزانیبایە و زانیاریی پێویستی لەبارەی ئێران و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز و کەنداوی فارسەوە هەبوایە، ئەوا سوپای ئەمریکای لە گەرووی هورمز و کەنداوی فارسدا نەدەخستە تەڵەوە زەلکاوێک کە ئەمڕۆ هیچ ڕێگەیەکی بۆ پێشەوە و دواوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە کەنداوی فارس و دەریای عومان چەندین وانە فێر دەبن.
Your Comment