کەناڵی ئەی بی سی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە کە هیچ هۆکارێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ ناکۆکی و دووبەرەکی لە بڕیاردان لە ئێراندا نییە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ڕەنگە جیاوازی لە شێوازەکاندا هەبێت.
هەروەها کەناڵی ABC بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئەمریکی و زایۆنیستی، ڕاپۆرتی دا کە کێشەکە ئەوە نییە کێ بڕیار دەدات لە ئێران، کێشەکە نەبوونی ئیمتیازاتە.
پێشتر عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە پەیامێکدا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیبووی: واشنتۆن باس لە ناکۆکی ناوخۆیی ئێران دەکات، بەڵام گرژیی لەگەڵ لەندەن لەسەر هۆشدارییەکانی ئەوروپا بۆ سەربەخۆیی لە ئەمریکا، ئاماژەیە بۆ دابەشبوونی قووڵ لە بەرەی هاوپەیمانە تەقلیدییەکانیدا.
پێویستە بوترێ کە ترامپ لەم دواییانەدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ناکۆکی لە نێوان بەرپرسانی وڵاتەکەماندا هەیە بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی شکستەکانی لە ناوچەکە و نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.
Your Comment