٢٣ نیسان ٢٠٢٦ - ١٤:٣١
Source: Mehrnews
بەقایی: پەیامی دژبەیەکمان لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی وتی: تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان نەدراوە و پێموایە هۆکاری ئەوە تەواو ڕوونە؛ بەهۆی ئەو پەیامە دژبەیەکانەی کە لە ئەمریکاوە پێمان گەیشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی وتی: حاڵەتی پێشێلکاریی ئاگربەست زۆر هەبووە، وەک دەزانن لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە ئێرانییەکان و هاووڵاتیانی ئێرانیان بە بارمتە گرتووە لە کەشتیی توسکا و لە هەمان کاتدا بەردەوامن لە هەڕەشەکردن، لەوانە هەڕەشەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، جینۆساید و بۆردومانی پردەکانمان و وێستگەی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە هەڵسوکەوتی وڵاتێک نییە کە بەڕاستی پابەند بێت بە پرۆسەیەکی دیپلۆماسی جدییەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha