دوابەدوای ڕێککەوتنەکانی پێشوو لە دانوستانەکاندا، کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیازپاکییەوە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی کە ژمارەیەکی سنووردار لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی سنووردار و کۆنتڕۆڵ کراو بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.
وتەبێژی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمریکییەکان بە تۆماری دووبارەی پێشێلکردنی بەڵێنەکانیانەوە، لە ژێر ئەو بەناو گەمارۆیەدا بەردەوامن لە کاری چەتەیی دەریایی .
هەر بەو هۆیەشەوە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشووی و ئەم گەرووە ستراتیژییە لەژێر بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی توندی هێزە چەکدارەکانێ ئێراندایە.
ڕاگەیەندراوە، تا ئەوکاتەی ئەمریکا کۆتایی بە ئابلۆقەی هاتوچۆی کەشتیەکان لە ئێرانەوە بۆ شوێنی مەبەست و لە شوێنی مەبەست بۆ سەرچاوەی خۆی نەهێنێت، دۆخی گەرووی هورمز بە توندی کۆنترۆڵکراو و لە دۆخی پێشووی خۆیدا دەمێنێتەوە و داخراوە.
Your Comment