١٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٢٠:٥١
Source: Mehrnews
دیداری وەفدێکی کورد لەگەڵ لیندسی گراهام ؛ ئایا کورد خەیانەتی ئەمریکا لەبیر دەباتەوە؟

لە کاتێکدا کە پێشنیاری نوێ لە کۆنگرێسی ئەمریکادا دەخرێنەڕوو، کوردەکان ئەو پرسیارە هەڵدەسەنگێنن کە ئایا ئەمریکا لە قەیرانەکانی داهاتوودا لە پاڵیاندا دەوەستێت یان ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردووی وەک وازهێنان لە کوردەکانی سووریا دووبارە دەبنەوە.

 ئامارجی دیداری ئەم دواییەی کۆمەڵێک لە چالاکانی کورد لەگەڵ سیناتۆر لیندسی گراهام لە چوارچێوەی ئەزموونی مێژوویی کورد لە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا شی دەکاتەوە؛ ئەزموونێک کە هاوکاری ستراتیژی و قۆناغەکانی بێمتمانەیی لەگەڵدا بووە.

لەم گێڕانەوەیەدا پەیوەندی کورد لەگەڵ ئەمریکا نەک وەک هاوپەیمانییەکی سەقامگیر، بەڵکوو وەک پەیوەندییەکی بگۆڕ پەیوەست بە هەلومەرجی ژێئۆپۆلەتیکی وەسف دەکرێت.

لە کاتە جیاوازەکاندا، بە تایبەت لە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا، کورد وەک هاوبەشێکی مەیدانی ئەمریکا ڕۆڵی هەبووە، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی یەکمایەتییەکانی واشنتۆن، ڕووبەڕووی هەستی وازلێهێنراوییش بوونەتەوە. ئەم دووانەیە بووەتە یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی تێڕوانینی کورد بۆ ئەمریکا.
ڕاپۆرتەکە بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی باکوری سووریا، لەوانەش زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان، دەریدەخات کە ئەم ئەزموونە مێژووییە جارێکی دیکە بەدی کراوە. لە وەها هەلومەرجێکدا دیدار لەگەڵ گراهام و پاڵپشتییە سیاسییەکەی لەلایەن بەشێک لە چالاکانی کوردەوە وەک نیشانەی بەردەوامیی گرنگیدانی بەشێک لە پێکهاتەی سیاسی ئەمریکا بۆ پرسی کورد سەیر دەکرێت، بەڵام گومان لەسەر بەردەوامیی ئەو پشتیوانییە هەیە و چاوەڕوانی وازهێنانی دووبارەی ئەمریکا لە کورد دەکرێت.
لەم چوارچێوەیەدا پێشنیارێک لە کۆنگرێسی ئەمریکادا کە لەلایەن سیناتۆر ڕیچارد بلومێنتاڵەوە خراوەتەڕوو و گراهام پاڵپشتی دەکات، وەک هەوڵێک بۆ بەدامەزراوەییکردنی بەشێک لەو پشتیوانییە خراوەتەڕوو. ئامانج لەم پێشنیازە گوشارخستنە سەر حکومەتی سووریا و ڕێگریکردنە لە پەرەسەندنی هەڕەشەکان دژی کورد؛ ڕێوشوێنێک کە ئەگەر پەسەند بکرێت، دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ ئاستێک لە پابەندبوونی سیاسی ئەمریکا.
بەڵام ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەزموونی کورد دەریخستووە کە پشتیوانی ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەم وڵاتەدا پێناسە دەکرێت. بۆیە بەرژەوەندییە هاوتەریبەکان مەرجی سەرەکی بەردەوامی ئەم هاوکارییەن و ئەگەر ئەم هاوکێشەیە بگۆڕێت ئەگەری پاشەکشە یان گۆڕانکاری لە ڕێبازدا هەیە.
لەم نێوەندەدا پێشنیاری دروستکردنی نوێنەرایەتی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کورد وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ئەم ناسەقامگیرییە لە پەیوەندییەکان هەڵدەسەنگێندرێت. میکانیزمێکی لەم شێوەیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی کەناڵی سەقامگیرتر بۆ پەیوەندیکردن و گەیاندنی ڕاستەوخۆ بۆچوونەکانی کورد بۆ ئاستی بڕیاردان، هەرچەندە بەدیهێنانی پەیوەستە بە ئیرادەی سیاسی لە واشنتۆن.
بە گشتی ئەم ڕاپۆرتە نیشان دەدات کە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی واشنتۆن زیاترە لە ڕووداوێکی دیپلۆماسی، ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی کوردە بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکی ئاڵۆز و ناجێگیر؛ پەیوەندییەک کە لە نێوان پێویستی هاوکاری و ئەزموونی بێمتمانەییدا کە بە ناسکی و لەڕزۆکی دەمێنێتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha