١٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٢٠:٥٢
Source: Mehrnews
سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران: ئەمریکا نەیتوانی متمانەمان وەرگرێت

سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران نووسیویەتی: هاوکارەکانم لە شاندی ئێرانی میناب ١٦٨ پێشنیاری دەستپێشخەریی پێشوەختەیان کرد، بەڵام لایەنی بەرامبەر لە کۆتاییدا نەیتوانی متمانەی شاندی ئێران لەم خولەی دانوستانەدا بەدەست بهێنێت.

 محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس نێتۆرک نووسی: پێش دانوستانەکان جەختم لەوە کردۆتەوە کە ئێمە نیازپاکی و ئیرادەی پێویستمان هەیە، بەڵام بە هۆی ئەزموونەکانی دوو شەڕی پێشوو، متمانەمان بە لایەنی بەرامبەر نییە.

هاوکارەکانم لە شاندی ئێرانی میناب ١٦٨ پێشنیاری دەستپێشخەریی پێشوەختەیان کرد، بەڵام لایەنی بەرامبەر لە کۆتاییدا نەیتوانی متمانەی شاندی ئێران لەم خولەی دانوستانەکاندا بەدەستبهێنێت.

ئەمریکا لە لۆژیک و پرەنسیپەکانمان تێگەیشت، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بڕیار بدات کە ئایا دەتوانێت متمانەمان بەدەستبهێنێت یان نا؟

ئێمە بە دڵنیاییەوە دیپلۆماسییەتی دەسەڵات بە میتۆدێکی دیکە، هاوکات لەگەڵ خەباتی نیزامی، بۆ گەیشتن بە مافەکانی گەلی ئێران دەزانین و بۆ ساتێکیش لە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی دەستکەوتەکانی چل ڕۆژەی بەرگریی نەتەوەیی ئێرانییەکان ناوەستین. من سوپاسگوزارم بۆ هەوڵەکانی وڵاتی دۆست و برا پاکستان بۆ ئاسانکاری بۆ پرۆسەی ئەم دانوستانانە و سڵاوی خۆم بۆ خەڵکی پاکستان دەنێرم.

ئێران یەک جەستەیە کە ٩٠ ملیۆن کەسی تێدایە. سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو نەتەوەی قارەمانی ئێران کە بە پەیڕەوکردنی ئامۆژگارییەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش و بە ئامادەبوون لە شەقامەکان، پشتیوانی ڕۆڵەکانی خۆیان کرد و دوعایان بۆ کردین. هیوای سەرکەوتن بۆ هاوکارانم لەم دانوستانە چڕ و پڕ و ٢١ کاتژمێرییەدا دەخوازم. بژی و خۆڕاگر بێ ئێرانی ئازیز!

Your Comment

You are replying to: .
captcha