سەردار عەلی فەدەوی، ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران و ئەندامی ژووری شەڕ، بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان هەموو هێزیان بۆ پەلاماردانی شۆڕشی ئیسلامی بەکار هێناوە، ڕایگەیاند: ئەوڕۆ پاش چەندین دەیە شەڕی ئاشکرا و شاراوە، تەنانەت بەرپرسانی ئەمریکایی دانیان بەوەدا ناوە کە لەم 47 ساڵەدا هیچ سەرکەوتنێکیان هەمبەر بە ئێران نەبووە.
ناوبراو سەبارەت بە پاگەندەی دوژمنان لەبارەی کەمبوونەوەی توانای مووشەکیی ئێران، ڕاشیگەیاند: ئەوان باشتر دەزانن کە توانای مووشەکیی کۆماری ئیسلامی نەک کەم نەبۆتەوە، بەڵکوو گەیشتۆتە قۆناغێک لە وردبینی و دەسەڵات کە سەرجەنگیی زۆر بەرزتر و خاڵپێکتر بەکار دێنین.
سەردار فەدەوی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا پاش شکستی پەیتاپەیتای، بەدوای سەپاندنی ئاگربڕە، جەختی کرد: کەسێک کە پێی وایە سەرکەوتووە، باسی ئاگربڕ ناکات. ئەوە ئەمریکایە کە کەوتۆتە ژێر گوشاری قورسی مەیدان و بەدوای کۆتایی شەڕەوەیە، لە کاتێکدا ئێمە بەپێی ئەرکی شۆڕشیمان، تەرکیزمان لەسەر تۆکمەکردنی زیاتری هێزی سەربازییە و ناکشێینەوە.
ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا پاش شکستی پەیتاپەیتای، بەدوای سەپاندنی ئاگربڕە، وتی: کەسێک کە پێی وایە سەرکەوتووە، باسی ئاگربڕ ناکات.
Your Comment