٦ ئازار ٢٠٢٦ - ١٤:٢٠
Source: Mehrnews
لاریجانی: ئامادەین بە هەزارن کوژراو و ئەسیر ئەمریکا ڕیسوا بکەین

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە ئاماژە بە پاگەندەی هەندێ بەرپرسی ئەمریکایی سەبارەت بە هاتنی هێزە وشکانی بۆ ئێران، نووسی: ڕۆڵە دلێرەکانی ئیمام خومەینی و ئیمام خامنەیی چاوەڕوانن تا بە چەند هەزار کوژراو و ئەسیر ڕیسواتان بکەن.

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران نووسی: هەندێ بەرپرسی ئەمریکا وتوویانە کە دەیانەوێت هێزی وشکانی بهێننە ئێران، ڕۆڵە دلێرەکانی ئیمام خومەینی و ئیمام خامنەیی چاوەڕوانن تا بە چەند هەزار کوژراو و ئەسیر ڕیسواتان بکەن.

وڵاتی ئێران جێگای سەمای جەهەندەمییەکان نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha