وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە گەمارۆ نوێیەکانی پێوەندیدار بە ئێرانی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سزای پەیوەندیدار بە ئێران بەسەر ٤ کەس و ٣٠ ڕێکخراوەدا سەپێنراوە.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکی کورت و بەپەلەدا ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ٤ کەس و چەند قەوارە و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە سەپاند.
تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی دیکە لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
Your Comment