٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ١١:٢٦
Source: Mehrnews
کێ سیاسەتی نوێی ئەمریکا لە عێراق بەرێوەدەبات؟

شرۆڤەگەرێکی کورد بە ئاوڕدانەوە لە دیدارە بەردەوامەکانی تام باراک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم، لە ڕۆڵی نوێی ناردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و ئەگەری گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی چنینی ڕاستەوخۆ، دەکۆڵێتەوە.

 بەشی نێودەوڵەتی: تام باراک باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و ناردەی تایبەتیی ترامپ بۆ کاروباری سووریا، بە دیدارە بەربڵاوەکانی لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی هەرێمی کوردستان و سیاسەتوانانی عێراقی، خەریکە لە بری مارکا ساوایا، ڕۆڵی نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا لە عێراق دەگێڕێت و لەمناوە شرۆڤەگەران لایان وایە کە ئەم دیدارانە دەتوانێ نیشاندەری دانانی فەرمیی و ڕانەگەیێندراویکی ئەو لە عێراق بێت.
بە چەشنێک کە محەمەد ساڵح، شرۆڤەگەری کورد و ئەندامی باڵای ڕێکخراوی توێژینەوەگەلی سیاسەتی دەرەوەی لە وێرجینیای ئەمریکا، لای وایە ئەگەر تام باراک بەکردەوە لە لایەن ئەمریکاوە، تەنانەت بەبێ ڕاگەیاندنی فەرمی بۆ بەرپرسایەتیی دۆسیەی عێراق دیاری کرابێت، ئەوە نیشانەی تەرکیزی نوێی واشنتۆن لەسەر بەغدا و سەلمێنەری "گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر سیاسەتی چنینی ڕاستەوخۆ" لە عێراقە.
ئەم شرۆڤەگەرە کوردە، بە ئاماژە بە لیستی دیدارەکانی باراک، لە ئۆردووگا جۆراوجۆرەکانی سوننە و کورد، دەڵێت: دیداری باراک لە ئۆردووگای سوننە بە تەنیا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی و خۆبواردنی لە دیدار لەگەڵ خەمیس خەنجەر (سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی عێراق) و موسەننا سامەرایی، نیشان دەدا کە واشنتۆن ڕەنگە بەدوای پێناسەی دووبارەی هاوبەشە سەرەکییەکانی لە نێوان سوننەکان بێت و تێدەکۆشێت دووبارە حەلبووسی وەک بەرەی جێ متمانەی لە ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتدا پێناسە بکاتەوە.
هەمبەر بە دیدارەکانی باراک لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی هەر دوو حزبی پارتی و یەکێتی، محەمەد ساڵح، ئەم هەنگاوانە بە پێدانی پێگەیەکی دووقاتە بە سەرکردە کوردەکان دەزانێت و دەشڵێ: ئەم کارە لە پێناو دوو ئامانجدایە، یەکەم؛ پێشگری لە تەشەنەی ناکۆکییە دەروون‌ کوردییەکان بەرەو پێکهاتنی دەوڵەتی فیدراڵ، و دووەم؛ بەهرە وەرگرتن لە دەفرایەتیی هەرێم بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی پەرلەمانی لە بەغدا. ئەمەش واتە هاوئاهەنگ‌کردنی هاوکاتی هەولێر و سلێمانی بۆ ئەوەیە کە ئەمریکا نایەوێ هیچکدام لە دوو جەمسەرەکە کوردییەکە لە هاوکێشەی نوێدا پشتگوێ بخات.
ناوبراو جەختی لەوەش دەکات: ڕیزبەندی و یەکەمایەتیی دیدارەکانی باراک، خۆی نیشاندەری ڕێگەی سەرەتایی واشنتۆنە، بەتایبەت کاتێک لە قۆناغی یەکەمدا لەگەڵ هەموو سەرکردە کاراکانی کورد دیدار دەکات و هاوسەنگییەکی وا بۆ ڕەوتە سیاسییەکانی تر ڕەچاو نەکراوە، نیشان دەدا کە کارتی کوردەکان لە ئەندازیاری و ڕێکخستنی دەوڵەتی داهاتوودا ڕۆڵێکی گرینگی هەیە.
ئەم شرۆڤەگەرەی ڕێکخراوی توێژینەوەگەلی سیاسەتی دەرەوە لە وێرجینیای ئەمریکا بە ئاوڕدانەوە لە هەڵسوکەوتەکانی تام باراک، لای وایە کە ئەو بە کردەوە لە ئێستادا ڕۆڵی "ئەندازیاری دەوڵەت" دەگێڕێت و ئەگەری ئەوە هەیە کە لە چنینی دەوڵەتی داهاتووی هەرێمی کوردستانیشدا کاریگەر بێت و ڕیزبەندیی کابینەی دواتر، بەتایبەت لە وەزارەتخانە گرینگەکانی وەک نەوت، دارایی و دەرەوە، پێکهاتەیەکی ڕوون و دیاری‌کراو لە یەکەمایەتییەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕەچاو بکات.
محمەد ساڵح لە کۆتاییدا وێڕای بێ‌وێنە وەسف‌کردنی جموجۆڵ و تەرکیزەکانی ئەمریکا لە سەر عێراق لە کاتی پۆل برێمێر تا ئێستا، جەخت لەوەش دەکات: جیاوازییەکە لەوەدایە کە ئەوڕۆکە کەرەستە و ئامرازەکان کەمتر سەربازی و زیاتر سیاسی و هاوپەیمان‌تەوەرن. هەر بۆیە ئەگەر ئەم دەرفەتە بە هوشیارییەوە ئیدارە نەکرێت، دەتوانێ پەڕە بە هەستیارییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان بدات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha