مێدیا سووریاییەکان ڕاپۆرتیان دا کە پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی پێشووی ئەو وڵاتە لە دەڤەری جەبەلە هەڵکەوتوو لە پارێزگای لازقیە ڕووی داوە.
هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە هێرشە تۆپخانەییەکانی هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر گوندەکانی دەڤەری جەبەلە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک کەسی سڤیل لەوانە ژنان.
سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی سووریاش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی سەر بە ڕژیمی جۆلانی لە وێستگەی سەباهیە لە شاری ڕەقە لانیکەم چوار کەس کوژراوە.
لە سێبەری بەردەوام بوونی نائارامی و ئاڵۆزیە مەیدانیەکان لە سووریا ڕاپۆرتە مێدیاییەکان باس لە ڕوودانی پێکدادان لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی پێشووی ئەو وڵاتە دەکات.
Your Comment