هەڵوێستی فەرمی تاران لە سەروبەندی ئەم خولە لە دانوستانەکان، ڕوون و لەسەر بنەماگەلێک ڕاگەیێندراوە. ئێران جەختی کردووە کە لە چوارچێوەی پاراستنی سەربڵندی، حیکمەت و بەرژەوەندی ئامادەیی هەر جۆرە نەرمی نواندنێکی لۆژیکی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە هەیە. ئەو هەڵوێستە نە لەسەر لاوازی، بەڵکوو لە سەر پێگەی دەسەڵات و بڕوا بەخۆبوونی ستراتیژی دادەنرێت. کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوو نیشانی داوە کە لە بەرانبەر سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار خۆڕاگری کردووە و هاوکات ڕێگای هاوکاری سەربڵندانەشی هێشتووەتەوە.
ئەزموونی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری ترامپ، وانەی گرینگی بۆ ئێران هەبوو. ئێران سەرەڕای بێ بەڵێنیەکانی لایەنی بەرانبەر، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پابەندی بەڵێنەکانی خۆی مایەوە و ئەو بابەتە چەندین جار لە ڕاپۆرتە فەرمیەکانی ناوەندە نێودەوڵەتیەکان پشت ڕاست کرایەوە. هەمان پێشینە، ئەمڕۆ دەستی ئێرانی بۆ داواکاری دەستەبەرکردنی ڕاستەقینە و کردەیی پڕ کردووەتەوە. ئاساییە کە هەر ڕێککەوتنێکی نوێ ئەبێ لەسەر بنەمای دڵنیایی لە سەقامگیری و جێبەجێ کردنی یەکسانی بەڵێنەکان پێک بێت.
لە ئەو چوارچێوەیەدا، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە سەبارەت بە پرسگەلێک کە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت، ڕێگاچارەی کردەیی پێشکەش بکات و تەنانەت لە هەندێک بواردا نەرمی بنوێنێت، بە ئەو مەرجەی کە مافی گەلی ئێران بە فەرمی بناسرێت و گەمارۆ ستەمکارانەکان بە شێوەی کاریگەر چارەسەر بکرێت. ئەو هەڵوێستە، نیشانەیەک لە لۆژیکی سیاسی و تێگەییشتنی ڕاستیەکانی دەسەڵاتی نێودەوڵەتیە. ئێران نەک لە دانوستان بێزار نییە، بەڵکوو ئەوە وەکوو ئامێرێکی ڕەوا بۆ دابینی بەرژەوەندی نەتەوەیی دەزانێت، بە ئەو مەرجەی کە ئەنجامەکەی بەرچاو و سەقامگیر بێت.
ئێستا ڕوانینەکان لەسەر واشنتۆنە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا ئەمریکا بە ورەیەکی ڕاستەقینەوە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە دەچێتە ژێنێڤ یان هێشتا بەدوای هێنانە ئارای داواکاری سەروو ئەتۆمی و دروست کردنی بیانووی نوێ دەبێت. ئەزموونی ڕابردوو نیشانی داوە کە هێنانە ئارای زیاترین خواست و چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتن، ڕەوتی دانوستانەکان پێچراو دەکات. ئەگەر لایەنی ئەمریکی بەدوای ئەنجامێکی بەرچاوە، ئەبێ دەست لە دووپات کردنەوەی هەمان ڕوانگەی دووپاتە و شکست خواردوو هەڵبگرێت.
لە هەمان کاتدا، دەستخستنی ڕێککەوتن دەتوانێت یارمەتیدەری خێرا بوونەوەی ڕەوتی ئابووری ناوخۆیی بێت و کەشێکی پێش بینی کراوتر بۆ چالاکانی ئابووری دروست بکات. کۆمەڵگای ئێران لە ساڵانی ڕابردوو گوشاری بەرچاویان قبووڵ کردووە و هەر جۆرە کردنەوەیەک کە ببێتە هۆی کەم کردنەوەی سنووری دارایی و بازرگانی، دەتوانێت لێکەوتەی ئەرێنی لەسەر بژێوی خەڵک هەبێت. لە ئەو ڕووەوە، تاران بە ڕوانینێکی بەرپرسیارانەوە، ڕێگای دانوستان لە پاڵ تۆکمە کردنەوەی دەفرایەتی ناوخۆیی شوێنگیری دەکات.
سێهەمین خولی دانوستانەکان لە ژێنێڤ لە ئەو بارەوە گرینگایەتی هەیە کە دەتوانێت نیشانی بدات ئایا ئەمریکا ئامادەی قەرەبوو کردنەوەی بەشێک لە بێ متمانەییەکانی ڕابردوویە یان خود نا. پێشکەش کردنی دەستەبەرکاری بڕوا پێکراو، خۆ بواردن لە سیاسی کاری و داکۆکی لەسەر چوارچێوەیەک کە لەسەری ڕێککەوتن کراوە، دەتوانێت نیشانەیەک لە گۆڕینی ڕوانگە بێت. لە بەرانبەردا، درێژەی سیاسەتی گوشار و هەڕەشە، بەس دەبێتە هۆی پێچراوتر بوونی هاوکێشەکان و دەرفەتەکان لە ناو دەبات.
لە کەشی ئێستای سیستەمی نێودەوڵەتیدا، ئەمریکا کەگەڵ کێشەی بەردەوام لە بواری جیاواز بەرەوڕوویە و چوون بۆ ئاڵۆزیەکی کۆنترۆڵ نەکراوی نوێ لە ناوچەکە ، لە قازانجی هیچکەس نییە. لە ئەو ڕوانگەوە، دانوستانەکانی ژێنێڤ دەتوانێت هەلێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی کێشەکان و چوون بەرەو سەقامگیری زیاتر بێت. ئێران چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بەدوای ئاڵۆزیەوە نییە و ئەگەر لایەنی بەرانبەریش ورەی ڕاستەقینە نیشان بدات، ڕێگای ڕێککەوتن هەموار دەبێت.
لە کۆتاییدا، ئەوەی کە لە ژێنێڤ ڕوو دەدات، بەس گفتوگۆیەکی دیپلۆماتیک نییە، بەڵکوو تاقی کردنەوەیەک بۆ سەنگاندنی ڕاستگۆیی لایەنی ئەمریکی لە کردەیی کردنەوەی بەڵینەکان و قبووڵ کردنی ڕاستیە نوێیەکانی ناوچە یی و نێودەوڵەتیە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشت بەستن بە ئەزموون، دەفرایەتی ناوخۆیی و پشتیوانی خەڵک، بە بڕوا بەخۆبوون لە ئەو ڕێگایە هەنگاو هەڵدەگرێت. ئێستا ئەوە واشنتۆنە کە ئەبێ نیشانی بدات ئایا بەدوای ڕێککەوتنی سەقامگیر و لەسەر بنەمای ڕێزە یان دەیەوێت هەلێکی دیکە بەفیڕۆ بدات.
Your Comment