١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٠٧
Source: Mehrnews
عێراقچی: جیهان لە ژێر سێبەری 12 هەزار کڵاوەی ئەتۆمیدایە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سێبەری زیاتر لە 12 هەزار کڵاوەی ئەتۆمی بەسەر ژیانی مرۆیی لەوڕۆی جیهان، جەختی کرد: چەکی ئەتۆمی، هیچ جێیەکی لە دوکتەریەنی ئەمنی نیشتمانی ئێراندا نییە.

 سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی چەکداماڵین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: ئێران بەردەوام پابەندی بەڵێنەکانی بۆ هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بووە و ئەندامی دامەزرێنەری ئاژانسی و لە دەوڵەتانی ئەندامی ئێن‌پی‌تییە.
وتیشی: پلانی ئەتۆمیی ئاشتی‌خوازانەی ئێران لە ژێر چاودێریی بەربڵاو و بێ‌وێنەی ئاژانسدا بووە و هاوکاریمان بەردەوام بەپێی پرۆفێشناڵێتی، ڕوونکاری و ڕێزنان لە سەروەریی نیشتمانی بووە.
عێراقچی بە ئاماژە بە باوەڕی ئێران بە پەیوەندیی سازێنەر، تەواو تەکنیکی و بێ‌لایەنانە و بەدوور لە گوشاری سیاسی یان تەفیسرگەلی گوڵبژێرانە لەگەڵ ئاژانس، جەختی کرد: ئێران بەردەوام جەختی کردووە کە نە بەدوای چێکردن و نە بەدوای مسۆگەرکردنی چەکی ئەتۆمییەوە نییە و ئەو جۆرە چەکە بە هیچ جۆرێک شوێنێکی لە دوکتەریەنی ئەمنی نیشتمانی ئێراندا نییە.
ناوبراو وێڕای بیرهێنانەوەی بوونی زیاتر لە 12 هەزار کڵاوەی ئەتۆمی بەسەر ژیانی مرۆیی لەوڕۆی جیهاندا، جەختیشی کرد: ڕێککەوتنە پاوەجێیەکان تەنیا لە ڕێگەی بەرپرسایەتیی بەرامبەر و هاوسەنگ و ڕێزنان لە مافی ڕەوای گەلان مسۆگەر دەبێت و لەمناوە پەیمانی قدەغەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی ڕاشکاوانە مافی جەوهەری و حاشا‌هەڵنەگری دەوڵەتانی ئەندامی بۆ گەشە و بەهرەمەندی لە وەزی ئەتۆمیی بۆ ئامانجە ئاشتێ‌خوازەکان بە فەرمی ناسیوە و ئەم مافە بە تێبینییە سیاسییەکان مەرجدار ناکرێت و هەڵناپەسێرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha