١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٠٦
Source: Mehrnews
هۆشداریی ئێران بە ئەڵمانیا؛ دەستێوەردان مەکە

دوابەدوای جموجووڵە دژە ئێرانیەکان لە ئەڵمانیا و هەڵوێستی ڕووخێنەر و دژی مافی نێودەوڵەتی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەکسێل دیتمان باڵوێزی ئەڵمانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

 دوابەدوای جموجوڵە دژە ئێرانیەکان لە ئەڵمانیا و هەڵوێستە ڕووخێنەر و دژە مافی نێودەوڵەتیەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەکسێل دیتمان باڵوێزی ئەڵمانیا لە تاران لەلایەن عەلیڕەزا یووسفی بەرپرسی گشتی ڕۆژئاوای ئەورووپای وەزارەتی دەرەوەوە بانگهێشت کرا و ناڕەزایەتی توندی ئێران بە ناوبراو ڕاگەیێندرا.

لە ئەو کۆبوونەوەیە، یووسفی وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵ و جموجووڵە دژە ئێرانیەکان ، بەتایبەتی میوانداری و پاڵپشتی لە گرووپە توندئاژۆ و تیرۆریستیەکان وتی: ئەو هەڵوێستانە دژی بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئەڵمانیای بەدواوەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha