١٤ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٢٥
Source: Mehrnews
قەرەیلان : کوردی سووریا داواتان لێدەکەم چیتر سیمبۆلی قەندیل بەکارمەهێنن

لە وەرچەرخانێکی سیاسی چاوەڕواننەکراودا، موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، پەیامێکی ڕاستەوخۆو بێپەردەى ئاراستەی کوردی سووریا كرد.

 قەرەیلان وتی: ڕاستە ئێمە هاوکاریی کوردمان کردووە لە سووریا و ئەوانیش هاوکاری ئێمەیان کرد، بەڵام داوا لەگەلەکەمان دەکەم چیتر ئاڵاو سیمبولەکانی قەندیل بەکارنەهێنن.

ئەم وتەیە لەکاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر گوشارێکی توندی تورکیادایە، کە هەمیشە بەپاساوی بوونی سیمبولەکانی پەکەکە، هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرعییەت پێدەدات.

ئەم هەڵوێستەی قەرەیلان وەک "نەرمی نواندنێکی سیاسیی" دەبینرێت‌و چاودێران ده‌ڵێن، "ئه‌وه‌ى قه‌ندیل ڕایگه‌یاندوه‌ هه‌وڵێكه‌ به‌ناونیشانى قوربانیدان لەپێناو مانەوەو قه‌ندیل دەخوازێت بەلابردنی سیمبولەکان، گەورەترین پاساو لەدەستی نەیارانی کوردی سووریا دەربهێنێت‌و ڕێگەیەک بۆ دانوستانە نێودەوڵەتییەکان خۆشبکات".

Your Comment

You are replying to: .
captcha