١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢٣:٤٦
Source: Mehrnews
ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سلێمانی

بە ئامادەبوونی بەرچاوی خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی شکۆمەندی یادی ٤٧ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمی یادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی ،کەسایەتییە سیاسی، ڕۆشنبیری، ئایینی، ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکانی پێنج پارێزگای سلێمانی، هەولێر، موسڵ، هەڵەبجە و کەرکوک بەشدارییان کرد.

نوێنەرانی حزبەکانی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی و سۆسیالیستی هەرێمی کوردستان وتاریان پێشکەش کرد.

هەروەها هەریەک لە لایەنە دیارەکانی هەرێمی کوردستان بەجیا بە پێشکەشکردنی تاجە گوڵینەیەک ئامادەی ئەم بەرنامەیە بوون.شایانی باسە نوێنەری ئێزیدی و کاکەی و تورکمان و هەروەها بەشێک لە سەرکردەکانی عەشیرەتە دیارەکانی کوردستان لەم مەراسیمە بەشدارییان کرد

Your Comment

You are replying to: .
captcha