بەشی سیاسی: عەلائەدین برووجێردی لە لێدوانێکی میدیایی بە ئاماژە بە دۆخی تایبەتیی ئابووریی وڵات و خەڵکی و پێویستیی بیسترانی دەنگی ناڕەزایەتییەکان، ڕایگەیاند: دەوڵەت دەبێ بەهای زیاتر بە خەڵک بدات و هیوادارم بە گۆڕانی سەرۆکی بانکی ناوەندی، پێش بە بەرزبوونەوەی نرخی دراو بگیرێت. ئەگەرچی هەموو دەزانین کە ئێمە لە شەڕێکی بێبەزەییانەی ئابووری داین و ئەمریکا هەموو هێزی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ سەپاندنی گوشاری ئابووری و زیانگەیاندن بە ئێران.
ڕاشیگەیاند: ئەوە هەڵەیەکی لێکدەرانەیە لە لایەن ترامپەوە کە پێی وایە دەتوانێ بە هەمان شیوەی لەگەڵ هەندێک وڵات هەڵسوکەوت دەکا، لەگەڵ ئیرانی ئیسلامیش بجوڵێتەوە و ئەمە نیشاندەری گەمژەیی و بێ فیرکریی ئەوە؛ چونکە ڕێگەیەک کە تاقی کراوە، تاقیکردنەوەی هەڵەیە و وادیارە ئێران و ئێرانیی نەناسیوە.
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیس بە بیرهێنانەوەی داخستنی درۆنی پێشکەوتەی ئەمریکایی و چێکردنی نموونەی ئێران و دەستگیریی سەربازانی ئەمریکایی لە ڕابردوودا، جەختی کرد: کەواتە ئێران وڵاتێک نییە کە ترامپ بتوانێ هەڕەشەی لێ بکات و سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێویستە بزانێ کە یەگەر بیەوێ هەڵە و غەڵەتی پێشووی دووپات بکاتەوە، بێگومان پەلاریت قورس و گورزی کوشەندەتری بەر دەکەوێت و هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا دەکرێتە ئامانجی تۆڵەی ئێمە.
ناوبراو لە درێژەدا وەڵامدانەوەی ئەمریکای لە ئەگەری دەستدرێژی، بە مافی ڕەوای ئێران زانی و وتی: هەڵویستی بەرپرسانی باڵای نیزام لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، نیشاندەری ئەوپەڕی هێز و پێداگری و هەڵوێستی لێبڕاوانەی نیزامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ساڵانەدا سەلماندوویەتی کە هەمبەر بە زێدەخوازییەکان دەوەستێت و بەرگری لە بەرژەوەندی و ئاسایشی خۆی دەکات.
برووجێردی هەروەها بە ئاماژە بە پرسی "گەمارۆی ناوخۆیی" ڕوونی کردەوە: دەبێ بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی و دوورکەوتنەوە لە ئاژاوە و ناکۆکی، هەلومەرجی چالاکی ئابووری و بەشداریی زیاتری خەڵکی لە بواری ئابووری بڕەخسێنین و کەشی ناوخۆیی بۆ چالاکانی ئابووری لەپێناو گەشە و پێشکەوتی وڵات بە بەهرەمندی لە توانست و دەفرایەتی بلیمەتان و پسپۆڕان و سەرچاوەگەلی دەوڵەمەندی وڵات دابین بکەین.
ناوبراو جەختیشی کرد: چالاکانی ئابووری و بلیمەتان و پسپۆڕان و بەرهەمهێنەران لە ڕاستیدا سەربازانی بەرەی پێشەوەی شەڕی لەگەڵ ئەمریکا لە شەڕی ئابوورین و دەبێ تۆکمە بکرێن. پێویستە هەلومەرجی باشتریان بۆ بڕەخسێت، بۆوەی بتوانن دڕێژە بە چالاکییەکانیان بدەن و لە خزمەتکردن بە گەلەکەیان ڕۆڵێکی کاراتر بگێڕن، چونکە لە ئێستادا گرینگترین یەکەمایەتیی وڵات، تۆکمەی بەرەی ئابوورییە.
Your Comment