عەلی شەمخانی، لە لاپەڕەکەی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: گەلی ئێران ئەزموونی "ڕزگارکردنی" ئەمریکییەکان بە باشی دەزانێت؛ لە عێراق و ئەفغانستانەوە تا غەززە.
هەر دەستێکی دەستێوەردانکار کە بە بیانوو لە ئاسایشی ئێران نزیک بێتەوە، پێش ئەوەی بە وەڵامێکی پەشیمانکەرەوە بگات، دەبڕدرێت.
ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هێڵی سوورە نەک بابەتی تویتی سەربزێوانە.
Your Comment