محەمەد باقە قاڵیباف لە لێدوانی خۆیدا لە مەجلیس ڕایگەیاند: دەسەڵات و شۆڕشی ئیسلامی هی خەڵکە و ئەوە خەڵک بوو کە تا بە ئەمڕۆ بە گیانفیدایی، لەخۆبوردوویی و ئامادەبوون لە مەیدان، وڵاتیان لە پیلانەکانی دوژمن پاراستووە. گەلی ئێران لە کاتەکانی لاوازبوون و نەزانکاریەکانی هەندێک لە بەرپرسان بۆ پاراستنی وڵات هەوڵیان داوە و بەردەوام پشتیوانی ئێران و ئامانجەکانی شۆڕش بوون.
ناوبراو زیادی کرد: لانیکەم ئەرکی ئێمە هەمبەر ئەو گەلە، پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی و پارێزوانی لە توانی کڕینی خەڵکە. دوژمنان لە لاوازیە بەڕێوەبەرایەتیەکان بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجە وەیشوومەکانی خۆیان کەڵکوەردەگرن، کەواتە لە ڕێگای چاکسازی کاروبار و چارەسەری کێشەکانی خەڵک نابێت یەک چرکەش گومان بکەین.
سەرۆکی مەجلیس بە ئاماژە بە نیگەرانی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک سەبارەت بە کێشەکانی بژێوی ژیان وتی: ئەو داواکاریانە ئەبێ بە بەرپرسیارێتی تەواوەوە وەڵام بدرێنەوە. گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەکان، بڕیاری کاریگەر لەسەر تەوەری بەرز بوونەوەی توانی کڕینی خەڵک و چاکسازی ڕەوتی بڕیاردانی ئابووری ئەبێ بخرێتە دەستووری کاری بەرپرسانی جێبەجێکاریەوە.
قاڵیباف بە هۆشداریی سەبارەت بە ئاوەژۆکەڵکوەرگرتن لە لایەنە ڕێکخراوەکان لە ناڕەزایەتیە خەڵکیەکان وتی: نەیاران هەوڵ دەدەن داواکاریە ڕەواکان بەرەو ئاژاوە ببەن، بەڵام گەلی ئێران چەندین جار وشیاری، ئاگاداری و دڵسۆزی خۆیان سەبارەت بە ئاسایشی وڵات نیشان داوە و هیچکەس دڵسۆزتر لە خۆی خەڵک بۆ ئێران نییە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە ناڕەزایەتی و نیگەرانیەکانی خەڵک سەبارەت بە کێشە بژێویەکان وتی: ئەو داواکاریانە ئەبێ بە بەرپرسیارێتی تەواوەوە وەڵام بدرێنەوە.
Your Comment