محەمەد هەزیمە شرۆڤەکاری لوبنانی جەختی کرد کە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە بە شێوەی ئاشکرا نیشانی دا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە هێزێکی ستراتیژیک لە ناوچەکە و جیهان. شەڕەکانی ئەم دواییە کە بە ئامانجی خۆڕادەست کردنی ئێران یان لاواز کردنەوەی ئەو وڵاتە ڕێکخرابوون، شکستیان هێنا.
ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕژێمێکی لاواز دێتە ئەژمار کە بۆ پاراستنی بوونی خۆی و ئاسایش لە بەرانبەر توانی ئێران پەلەقاژە دەکات. ئێران توانی مووشەکی و سەربازی خۆیی بووژاندووەتەوە. پیشەی سەربازی و مووشەکی بالستیکی ئەو وڵاتە بەرز بووەتەوە و بەتایبەتی ئەو مووشەکانەی کە دەتوانێت دزە بکاتە نێو پەناگە ژێر زەویەکانەوە.
هەزیمە وتیشی: ئێران دەتوانێت مووشەکەکانی خۆی لە چەند شوێنی جیاوازەوە بهاوێژێت و ئەو بابەتە ئیسرائیل دەخاتە مەترسیەوە. پێگەی نێودەوڵەتی و ستراتیژی بەرگری ئێران تۆکمە بووەتەوە و شەڕی ئەم دواییە لە دژی ئەو وڵاتەش ئاستی توانی ژێئۆپۆلیتیکی ئەو وڵاتە و کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکەی نیشان دا. هەر جۆرە پێکدادانێکی داهاتوو لەگەڵ ئێران بۆ لایەنی هێرشبەر تێچووی زۆری بەدواوە دەبێت.
شرۆڤەکارێکی لوبنانی بە ئاماژە بە بەرز کرردنەوەی توانی پیشەی سەربازی و مووشەکی ئێران جەختی کرد کە پێکدادان لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ هێرشبەران تێچووی هەیە.
Your Comment