دوای ئەوەی بابەتێک لە هەندێ لە میدیاکانی ئێران سەبارەت بە هاوسەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو بووەوە، نوێنەری حکوومەتی هەرێم و نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی لە تاران، ئەو هەواڵانەی بە ناڕاست و بێ بنەما زانی.
نازم دەباغ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: پەیوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەگشتی کوردەکان، پەیوەندییەکی لەمێژینە، گرینگ و پتەوە و وتە و دەنگۆی لەو چەشنە ناتوانێ ئەو پەیوەندیانە تێکبدات.
جەختیشیکرد کە پەیوەندی نێوان ئێران ویەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خۆشەویستی ڕەوانشاد جەنابی مام جەلال لای ئێرانییەکان ئەوەندە تۆکمەیە کە ئەم بابەتانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە میدیاکانی ئێران بڵاوبووەتەوە کاریگەریی لەسەری نابێت و بینیشمان کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەستبەجێ ئیدانەی ئەو دەنگۆیانەیان کرد.
Your Comment