ئەمیر عەلی ئەبولفەتح، لێکۆڵەری خوێندنەوەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لێزانی داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە سای سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ کە لە ڕۆژی 25ی سەرماوەز بەڕێوە چوو، وتی: ئەمن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران درزێک لە نێوان دەوڵەتی ئێستا و دەوڵەتە پێشووەکانی ئەمریکا نابینم؛ ئەگەرچی جیاوازیگەلێک لە نێوانیاندا هەیە.
ناوبراو وتی: سەرەڕای جیاوازیەکان لە نێوان دەوڵەتەکان چوارچیوەی گشتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەمبەر ئێران گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردا نەهاتووە.
چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەنجامی هەوڵی تاکەیی دۆناڵد ترامپ یان کۆماری خوازەکان نییە؛ سیستەمی سیاسی ئەمریکا بڕیاری ئەوەی دا کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەس نیە بۆی.
ئەگەر لە ساڵی 2020 دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکان شکستی دەهێنا و هیلاری کلینتۆن دەهاتە سەر دەسەڵات، بە ئەگەری زۆرەوە هەمان دۆخمان هەبوو کە ئێستا هەمانە.
Your Comment