٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٥٠
Source: Mehrnews
پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی کرماشان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە دەستێنێت

لە دیداری یوونس ئەمیری ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان لە پەرەپێدان بە بە هاوکاریەکان لەگەڵ عێراق لەگەڵ دکتۆر فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، بابەتی گرینگ وەکوو سنوورەانی شوشمێ، پەرویز خان، شێخ سلە و تیلەکۆ خرایە بەرباس.

 لە ئەو کۆبوونەوە کە بە هەوڵی پارێزگاری کرماشان بەڕێوە چوو، بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی نێوان پارێزگای کرمشان و بەرز کردنەوەی بەشی کرماشان لە هەناردەکان بۆ هەرێم بەڕێوە چوو.

یەکێک لە پرسە گرینگەکان لە ئەو کۆبوونەوە زیاد کردنەوەی پانتایی پرسی پەرویز خان بە مەبەستی ئاسانکاری هاتوچۆ و تۆکمە کردنەوەی هەناردەکان لە پارێزگای کرماشانەوە بوو.

هەروەها لەسەر کردنەوەی سنووری نوێ لە نێوان ئەو پارێزگا و هەرێم بە مەبەستی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئابووری و کۆمەڵایەتی جەخت کرا.

هەروەها لە ئەو کۆبوونەوە دەفرایەتیەکانی پارێزگای کرماشان لە بواری پیشەیی، زانستی، پزشکی، دەرمانی، تەکنیکی و پێشانگایی، شی کرایەوە و کردنەوەی بەشی زانکۆیی لە هەرێم لە دوو بەشی عەرەبی و کوردی دەتوانێت پێوەندی زانستی وفەرهەنگی زیاد بکاتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha