ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەبڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەستگیری شەش ئەندامی سەر بە داعش و پووچەڵ کردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو لە ڕۆژاوای دێرەزوور لە ئۆپراسیۆنێکی تیمەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و هێزەکانی کۆماندۆی هەسەدە و بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانی نێودەولەتی دژی داعش هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەو بەیاننامە، ئۆپراسیۆنەکە ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام دراوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو کە بۆ جێبەجێ کردنی هێرشەکانی داعش ئامادە کرابوو، بە بێ هیچ خەسارێک پووچەڵ کرایەوە و تیمێکی شەش کەسی داعشیش دەستگیر کران.
ناوەندی مێدیایی هەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیەتی بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژاوای دێرەزوور، شەش ئەندامی داعش دەستگیر کران و ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراویش پێش لە تەقینەوە پووچەڵ کرایەوە.
Your Comment