سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەی چالاکی ئابووری لە ئیسفەهان وتی: ئێستا وادیارە کە پیلانێکی نوێ بەڕێوەیە کە ئاامنجی چڕ کردنەوەی دۆخی ئابووری و بەرز کردنەوەی ناڕەزایەتیەکانە هەتا سیستەم لە ناوخۆوە تووشی کێشە ببێت، بەڵام هەر ئەو جۆرە کە لە شەڕی 12 ڕۆژەدا بە خۆڕاگری هێزە چەکدارەکان و بەکارهێنانی مووشەکی چێ کراوی ناوخۆیی و هەوڵی هەموو خەڵک قەیرانەکەمان کۆتایی پێهێنا، ئێستاش ئەبێ دەست بدەینە دەستی یەکترەوە و ئەو قەیرانە ئابووریە شکسی بدەین.
عێراقچی سەبارەت بە ڕاسپاردەکانی وەزارەتخانەکەی خۆی وتی: وەزارەتی دەرەوە دوو ڕاسپاردەی سەرەکی هەیە: یەکەم هەوڵ بۆ چارەسەری گەمارۆکان و دووهەم یارمەتی بە ئابووری وڵاتە کە بە بێ سەرەنجدان بە گەمارۆکان بتوانێت لەسەر پێ بوەستێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: دوژمنان جارێکی دیکە هەڵەکانی ڕابردوو دووپات ناکەنەوە، بەڵام چاوپۆشی نەکردن لە کێشە ناوخۆییەکان و پێداویستی بە هەوڵی چالاکای ئابووری و کەرتی تایبەت، دەتوانێت بەستێنی سەرکەوتنی وڵات لە ئەو شەڕە ئابووریە بێت.
Your Comment