٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٧
Source: Mehrnews
ئێران سەبارەت بە دوورگەکانی خۆی دانوستان ناکات

باڵوێزی پێشووی ئێران لە کوەیت و ئیمارات، کاردانەوەی نیشان دا بە پاگەندە و ئیدعای خاوەبدارێتی سێ دوورگەی ئێرانی لە لایەن ئیماراتەوە و جەختی لە بەرزکردنەوەی هوشیاریی زیاتری تاران لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستانە کرد.

 محەمەد ئێرانی باڵوێزی پێشووی ئێران لە کوەیت و ئیمارات، لە لێدوانێک بۆ ئیرنا، جەختی لە لایەنی سیاسی و دەروونیی ڕاگەیێندراوەکانی ئەنجومەنی کۆمەکاری کەندوای فارس بۆ گوشارخستنە سەر ئێران کرد و وتی: لە ئێستادا ئیماراتییەکان لایان وایە کە هەلومەرجی ناوچە بە قازانجی ئێران نییە و لەو ڕووەوە پێداگرانەتر ئیدعای وەرگرتنی سێ دوورگەی ئێرانی ناو کەندوای فارس دەکەن. هەر بۆیە پێویستە ئێران وێڕای پێداگریی لە هەڵویستەکانی، هوشیاریی خۆی بەرزتر بکاتەوە.

وتیشی: ئیدعایەک کە ئیمارات هەیەتی، زیاتر لەوەی لەسەر ئەرزی واقیع بێت، لە چوارچێوەی گوشاردا قسەی لێکراوە؛ چ لەباری دەروونییەوە و چ گوشاری سیاسی هەمبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئێرانی بیریشی هێنایەوە: لە سەردەمی بەر لە شۆڕشی ئیسلامی ئەم دۆخە هەر بووە و ئەوان جارنەجارێک سکاڵا و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەڵام ئەوکات هەلومەرجی ناوچە جیاواز بوو و عەرەبەکان بەتایبەت عەرەبی پەراوێزی کەندوای فارس، دۆخێکی سیاسیی گونجاوایان نەبووە و ناچار بوون لە هەمبەر هەڕەشەکانی ئێراندا، پاشەکشێ بکەن یان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانیاندا دەستهەڵگری ورووژاندنی ئەو باسە بن.

ناوبراو زیادیشی کرد: هەر هەلومەرجێک لە ناوچەدا بێتە ئاراوە، تەشەنە بە دۆخەکە دەدات و لەوان تێکچوونی پەیوەندیی ئێران لەگەڵ هەندێک وڵات، کێشەی لەگەڵ عەرەبستان و ڕۆڵی ئەنجومەنی کۆمەکاری کە بە گوشار و ڕێنوێنیی ناڕاستەوخۆ، وێڕای ئەنگێزەکانی ئیمارات لە پەیوەندی لەگەڵ بەرزکردنەوەی گوشارەکان، بەتایبەت گوشاری سیاسی و دەروونی لە دژی ئێران، پرسەکە درێژتر بکەنەوە.

باڵوێزی پێشووی ئێران لە کوەیت و ئیمارات، جەختی کرد: پێموا لە دۆخی ئێستادا، ئیماراتییەکان هەست دەکەن کە دۆخی ناوچەیی بە قازانجی ئێران نییە و بەرگریی ئێران لە هەندێک بواردا لاواز بووە، بۆیە راوێژ و ئەدەبیاتی ئیدعاکانیان هەمبەر بە پرسی دوورگەکان بەرزتر و ڕاشکاوانەتر بووە.

ئێرانی بە ئاماژە بە ماڵکردنەوە و جموجۆڵی مەدەنی بەتایبەت لە دوورگەی ئەبوومووسی وەک هۆکاری کاردانەوەی ئیماراتییەکان، ڕایگەیاند: ئاساییە کاردانەوەیان هەبێت و بڵێن کە هەنگاوەکانی ئێران دەبێتە هۆی گۆڕانی دۆخی ئێستا و ئێران بەدوای سەقامگیرکردنی خۆی لەو دوورگانەیە. چونکە ئێران لە دۆخی مەبەستی ئەوان دەچێتە دەر و بە بەرزکردنەوەی ماڵکردنەوە، حەشیمەت و چالاکی مەدەنی لەو دوورگانەدا بەرەو سەقامگیربوون دەبات و ئیمارات دەیەوێ ئەمە بکاتە بیانوویەک بۆ ڕاکێشانی هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی لەپێناو گوشارخستنە سەر ئێران.

ناوبراو سەبارەت بە توانای سەربازیی ئیمارات بۆ بەدەست‌هێنانی دوورگە ئێرانییەکان، ڕاشیگەیاند: ئیمارات توانای تێهەڵچوونی سەربازیی بۆ ئەو کارە نییە و باش دەزانێت کە لە بەرامبەر ئێراندا زۆر لاوازە و زیانی پێ دەگات. چونکە ئەگەر بێتوو شەڕێک دەست پێ بکات، ئیتر پرسەکان تەنیا ئەو سێ دوورگەیە نین و هەر دوو لا لە شەڕێک تێوە دەگلێن و هەموو ئیمکاناتی هەر دوو لا دەکەوێتە بەر مەترسی و هەڕەشەوە و لەمناوە لایەنێک کە زۆرترین زیان و خەساری پێ دەگات، ئیماراتە. هەر بۆیە پێموا نییە ئیمارات بوێری ڕیسکێکی ئاوەها بکات.

باڵوێزی پێشووی ئێران لە کوەیت و ئیمارات لە درێژەدا جەختی لە پێداگریی ئێران لەسەر خاکی خۆی و دانوستان‌نەکردنی لەگەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بە خاوەندارێتی ئەو دوورگەیاند کرد و جەختیشی کرد: ئەگەر ئیمارات بیەوێ لە ڕێگەی دادگاگەلی نێودەوڵەتییەوە هەوڵ بدا، بێ‌گومان هەر دادگایەکی جیهانی پرسەکە گڕی دەداتەوە بە ڕێککەوتنی دوو لایەنە و ئیماراتییەکان باش دەزانن کە تا کاتێک ئێران نەیەوێ و بەشداری ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ئەو ئیدعایە نەبێت، سکاڵایان ناگاتە ئەنجام. کەواتە هەوڵ و پاگەندەکان لەوبارەیە زیاتر وەک دروشمێک دەچن کە بۆ ڕازاندنەوەی ڕاگەیێندراوەکانیان دەیکەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha