٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٩
Source: Mehrnews
ئەگەری دیداری ئەردۆغان و کۆبانی هەیە

شرۆڤەگەرێکی ناسراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕایگەیان دکە ڕەوتی سیاسەتی نوێی نێوان تورکیا و هێزەکانی هەسەدە، بۆتە هۆی پێشکەوتنی بەرچاوی هەوڵەکان بۆ دیداری سەرۆک‌کۆماری تورکیا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە.

 عادڵ باخەوان شرۆڤەگەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەرپرسی ڕێکخراوی ئەورووپیی توێژینەوەگەلی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا(EISMENA) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووکدا نووسی: گۆڕانکارییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و ئەکتەرانی ناوچەیی، ساتەوەختێکی بێ‌وێنەی خەمڵاندووە کە دەتوانێ پەیوەندییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تووشی ئاڵوگۆڕییەکی گەورە بکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەرسزبوونەوەی ئەگەری دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک‌کۆماری تورکیا و مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕایگەیاند: ئەو دیدارە باشترین دەرفەتە بۆ هەر دوو لا و بە قازانجی کورد و تورکە و لەمناوە هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرینگی بۆ هەمووارکردنی ئەو دوورنوێنە سیاسییە نوێیە هەڵگرتووە.

باخەوان باسی لە ئەگەری دیداری کۆبانی و ئۆجەلان لەپاش دیداری لەگەڵ ئەردۆغان کرد و وتیشی: ئاوەها ڕووداوێک دەتوانێ پاشهاتی گەورەی بۆ سیاسەتی کوردی لە ئاستی ناوچەدا هەبێت.

ئەو توێژەرە کوردە هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع و پەیوەندیی بە عەرەبستان و ئەمریکا بۆ ئاستەنگ‌خستنە بەردەم دیداری کۆبانی و ئەردۆغان کرد و ڕاشیگەیاند: ئەحمەد شەرع ترسی ئەوەی هەیە کە دیداری سەرکردەکانی تورکیا و هەسەدە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە مۆدێلێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان نزیک بکاتەوە؛ شتێک کە شەرع بە هەڕەشەی ستراتژیکی دەزانێت. بەڵام تا کاتێک کە دیمەسق بەدوای تۆکمەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕیازە، ئەنوەرەش هەوڵی نزیکبوونەوە لە ئەکتەرانی سیاسیی قامیشلۆ دەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانی زیاتر لە ڕیزبەندی ناوچەییدا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha