٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٦
Source: Mehrnews
50 کەسی ئێرانی دیکە لە ئەمریکاوە دەگوێزرێنەوە بۆ ئێران

بەرپرسانی ئاگادار ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەک کە 50 کەسی ئێرانیی بە پێێ ڕێککەوتنێک کە دەوڵەتی ترامپ دوو مانگ پێش لەگەڵ ئێران واژۆی کرد، لە ئاریزۆناوە کەوتووەتە ڕێ.

بە وتەی دوو بەرپرسی ئێرانی ئاگادار، دەوڵەتی ترامپ ڕۆژی یەکشەممە فرۆکەی چارتر کە هاووڵاتیانی ئێرانی تێدا بوو، بەرەو ئێران خستەڕێ؛ ئەمە دووهەم جارە کە ئەمریکا ئاوەها کارێک دەکات.

بە نووسراوی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، دوو بەرپرسی ئێرانی کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، وتیان کە ئەو فڕۆکە کە 50 کەسی ئێرانی و هەروەها هاووڵاتیانێک لە وڵاتانی عەرەبی و ڕووسیای تێدا بووە لە فڕۆکەخانەیەک لە مەسای ئاریزۆنا کەوتووەتەڕێ و لە میسر و کوێت دەنیشێتەوە.

بڕیارە هاووڵاتیانی ڕووس و عەرەب لە قاهیرە دابەزن و ئێرانیەکانیش دەچنە کوێت و لەوێ دادەبەزن و پاشان لە ئەوێتەوە بەرەو تاران دەگەڕێنەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha