٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٦:٤٥
Source: Mehrnews
دەم پارتی: تورکیا بۆ ڕەوتی ئاشتی وەک کیسەڵ دەچێتە پێشەوە

سەرەڕای بوونی پێشکەوتنی شاراوە لە پشت پەردەی ڕەوتی ئاشتی و هەڵگرین سێ هەنگاوی سەرەکی لەلایەن پەکەکەوە، تونجەر بەکرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی پێی وایە کردەوە نەنواندی حکومەت دەتوانێت رەوتەکە پێچەوانە بکاتەوە

لە حاڵێکدا کە تورکیا چووەتە نێو هەستیارترین قۆناغی هەوڵە یەکساڵەکەوە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکان، تونجەر بەکرخان هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراسی و بەرابەری گەلان، لە گفتوگۆیەکدا جەخت دەکات کە سێ هەنگاوی مێژوویی لەلایەن پەکەکەوە هەڵگیراوە و ئێستا سەرەی حکومەتە کە بە هەنگاوی بەرچاو، متمانەی گشتی بەدەست بهێنێت. بەکرخان هۆشداریی دەدات: ئەگەر ئەنقەرە کەم کاری بکات، هیوابەخشترین دەرفەتی چەند دەیەی ئەم دواییە، لەوانەیە بە چارەنووسی ڕەوتی ئاشتی 2015 تووش ببێت.


بەکرخان دەڵێت: ترس لە کاردانەوەی ڕاست گەراکان، ترس لە تۆکمە بوونەوەی داواکاری بەڕێوەبەری خۆسەر و ترس لە دەسپێکی ڕەوتێک کە کۆنترۆڵ نەکرێت بوونی هەیە بەڵام ڕەوتی ئاشتی بە ئەمنیەتی کردنەوەی کەشەکە ناچێتە پێشەوە.

ناوبراو دەڵێت کە پرسی کورد بەس بە یەک یاسا چارەسەر نابێت و ئەبێ ڕیشەکانی هەڵاواردن و سەرکوت نەمێنێت.
 

Your Comment

You are replying to: .
captcha