٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٦:٥٤
Source: Mehrnews
خەڵکی سووریا لە دژی جۆلانی مان دەگرن

لە سێبەری بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی هێزەکانی جۆلانی لە سووریا، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەویەکان لە مانگرتنی گشت گیر لە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

 شێخ غەزاڵ غەزاڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەویەکان لە سووریا ڕایگەیاند کە عەلەویەکان لە ئەو وڵاتە دەست دەدەنە مانگرتنی پێنج ڕۆژە لە هەموو بوارەکان تا بەم شێوەیە نارەزایەتی ئاشتیخوازانەی خۆیان بە هەوڵەکانی دەسەڵات نیشان بدەن.

ناوبراو زیادی کرد کە ئەو مانگرتنە گشت گیرە لە هەشت بۆ دوازدەی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.

غەزاڵ غەزاڵ وتیشی کە بە ڕووخانی دەسەڵاتی پێشوو بڕیار بوو ستەمیش بڕووخێت بەڵام ئەوەی کە ڕووی دا ڕووخانی ڕاستەقینەی ئەو وڵاتە لە ژێر دروشمی ئازادی بوو. ئەوان دەیانەوێت بە زۆرەملێ، جێگیر بوونی دەسەڵاتی ستەمکارتر جێژن بگرن. دەسەڵاتداران دەستیان داوەتە دەستگیر کردن، کوشتوبڕ، سەربڕین، ڕفاندن و کاولکاری.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆش دەیانەوێت بە زۆر ئێمە لە جێژنێک بەشدار بکەن کە لەسەر خوێنی ئێمە بەڕێوە دەچێت تا دەممان دابخەین. ئێمە خوازیاری ڕاگرتنی کوشتوبڕ و ئازادی هەزاران ئەسیری سەرباز و خەڵکی سڤیلین. هەمبەر هێرش بۆ سەر عەلەویەکان بێدەنگ نابین بەڵکوو بە زریان وەڵام دەدەینەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha