١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٤٩
Source: Mehrnews
کاردانەوەی ئیسڕائیل بە فیلمێکی ئێرانی

کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نزیک لە ناتانیاهۆ بەرامبەر بە فیلمە دیکۆمێنتارییە عیبرییەکەی تەسنیم کاردانەوەی نیشان دا.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ١٤ی ئیسرائیلی کە دەنگی میدیایی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە، شەوی ڕابردوو لە ڕاپۆرتی هەواڵی خۆیدا هەوڵیدا بەشێک لەم دۆکیۆمێنتارییە پیشان بدات و لە چوارچێوەی "شەڕی پڕوپاگەندەیی" ئێران لە دژی ئەم ڕژێمە باسی دەکات.

ئەو ڕاستی و بەڵگەنامانەی کە لەم فیلمە دۆکیۆمێنتارییە 26 خولەکییەدا خراوەتەڕوو، بەجۆرێک بوون کە تەنانەت ئەم دەزگای ڕاگەیاندنی زایۆنیستیش وێڕای گرتنەبەری هەڵوێستێکی نەرێنی، نەیتوانی وەڵامێک بۆ ئەو ڕاستیانەی کە خراوەتەڕوو، بداتەوە و ڕەتیان بکاتەوە.

ئەو شارەزایە ئیسرائیلییە دەشڵێت: ئێران هەوڵدەدات نیشانی بدات کە تەنانەت دوای شەڕی 12 ڕۆژە، دەستی باڵای لە بەرەکانی شەڕدا هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha