٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٤:٤٧
Source: Mehrnews
ئێران مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕاگەیاند

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەستبەرداری مافە ڕەواکانی خۆمان نابین.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە پێشمەرجەکانی پێکهێنانی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: دەبێ ڕێز لە ماف و بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران بگیرێت؛ ئێمە ناچین لە هیچ دانوستانێکدا تاکلایەنە دەستبەرداری مافەکانی خۆمان بین.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێشهاتەکانی ناوچەکە زۆر خێران، هەرێمەکەمان لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدایە کە پێی دەوترێت داگیرکاری، هێشتا ڕووبەڕووی جینۆسایدی فەلەستینییەکان دەبینەوە، بەو پێیەی لە دوای ئاگربەستەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس شەهید بوون ئاگربەستەکە تەنانەت لە پێشوو قورسترە”.

سەبارەت بە پێگەیشتنی پەیامێک لە ئەمریکاوە وتی: لە سەفەری تەختی ڕەوانچی بۆ مەسقەت هیچ پەیامێک لە ئەمریکاوە پێمان نەگەیشت، ناوەندگیرکان پەیام ئاڵوگۆڕ دەکەن، بەڵام ئەمە بە مانای دەستپێکردنی پرۆسەی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha